بە هۆی تەقینەوەی مین چوار مێرمنداڵ بوونە قوربانی
هەنگاو: چوار مێرمنداڵ لە شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.
هەنگاو: چوار مێرمنداڵ لە شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی بەفرانباری ٢٧٢١ )٦ی ژانویەی ٢٠٢٢)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام لانیکەم ٤ مێرمنداڵ کە برای یەکتری بوون بە ناوەکانی زولفەقار مورادخانی ١٤ ساڵه، سامان مورادخانی ١٢، عرفان فەرزی ١٤ ساڵە و زولفەقار فەرزی ١٥ ساڵە بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی میدیا ناوچەییەکان ئەو مینە لە ناوچەی کەنجاچەم بان چەرمگ سەر بە شاری مێهران تەقییەتەوە و ئەو چوار منداڵە تەمەنیان لە نێوان ١٣ و ١٤ ساڵ بووە سەرجەمیان لە کۆچەرییەکان و مەڕدارانی ناوچەکە بوون.
ئەم چوار مێرمنداڵە بە سەختی بریندار بوون و کەم ئەندام بوون و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن”ی مێهران کراون.