هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
٢١ بەفرانبار ٢٧٢١، ٠٩:١٧
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوتووی ڕابردوو هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارەکی سپای ئورمیە بە ناوی حەسەن عومەرپوور تەمەن ٢٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ، حەسەن عومەرپوور خەڵکی گوندی “ماوانە”ی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە و دانیشتووی شارەکی سپا بووە و بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ حەسەن عومەرپوور و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.