سمکۆ خلقەتی پاش ٩ ساڵ بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانە ئازاد بوو

هەنگاو: سمکۆ خلقەتی بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ٩ ساڵ مانەوە لە بەندیخانە، بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانە ئازاد کرا.

٢٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٨:٤١

 

هەنگاو: سمکۆ خلقەتی بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ٩ ساڵ مانەوە لە بەندیخانە، بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، رۆژی چوارشەمی حەفتەی رابردوو (١٩ی بانەمەڕی ٢٧١٨ /٩ی مەی ٢٠١٨) سمکۆ خلقەتی بەندکراوی سیاسیی کورد پاش ٩ ساڵ مانەوە لە بەندیخانەی شاری تەبەسی سەربە پارێزگەی خۆراسانی باشوور، بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

سمکۆ خلقتی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ٨٨ و لە کاتێکدا لە بنکەی ناوەکیی ئاوی قورسی ئەراک کە وەکوو ئەندازیار سەرقاڵی کار بوو، دەستبەسەر کرا.

ئەو بەندکراوە کوردە، کە خوێندنی لە رشتەی متالۆژیی زانکۆی سەنعەتی شەریفی تاران تەواو کردووە، پاش دەستبەسەر کران لەلایەن ئیتلاعاتەوە بە هەوڵدان دژی ئاسایشی حکومەتی ئێران و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا تۆمەتبار و بە ١٥ ساڵ بەندکران مەحکووم کرا.

سمکۆ خلقەتی لەماوەی ٩ سالی رابردوودا لە بەندیخانەکانی شارەکانی ئەراک، ئێڤین، رەجایی شار و تەبەس‌ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە