ئەندامێکی شوورای شاری ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردی دایە بەر دەستڕێژی گوللە

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی پێشووی شورای شاری ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆ هاووڵاتیەکی کوردی ئەم شارەی بە تووندی بریندار کردووە.

٢٤ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٣:٥٧

 

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی پێشووی شورای شاری ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆ هاووڵاتیەکی کوردی ئەم شارەی بە تووندی بریندار کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠بانەمەڕی٢٧١٨/ ١٠مەی ٢٠١٨) عیسمەت گرامی ئەندامی پێشووی شوورایی شاری ئورمیە بە چەک هاووڵاتیەکەی کوردی ئەم شارەی دایە بەر دەسرێژی گوللە و برینداری کرد.

گوومان دەکرێ  ئەم چەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە پێی درابێت. یەکێک لە هاووڵاتیانی گوندی “گیجە” لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ “هەنگاو” ڕایگەیاند کە ئەم رووداوە ١٥ ڕۆژ پێش ئێستا ڕوی داوە و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو خەڵکی ئاوایی لەم بابەتە ئاگادار کراونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری ئورمیە بە هەواڵنێری “هەنگاو”ڕاگەیاندووە کە  ئەم هاووڵاتیە بۆ ئەوەیکە پارەی لای عیسمەت گرامی بووە و ڕۆشتووە وەری گرێتەوە، دوای داوای پارەکەی دەدرێتە بەر دەسڕێژی گوللە.

ئەم هاووڵاتیە بە ناسنامەی “رەفعەت نەزەری” کوری فەیسەڵ بە هۆی بەرکەوتنی ٥ گوللە بریندار کراوە و ئێستا لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئورمیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و هێزەکانی سپای پاسداران کۆنترۆڵی هاتووچوون ژووری ئەم هاووڵاتیە دەکەن.

بە پێی سەرچاوەکان تا ئێستا ناوەندە ئەمنیەتی حکومەتیەکانی ئێران هیچ کاردانەوەیەکیان لەسەر ئەم باباتە نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە