مەریوان.. پیاوێکی تەمەن ٦٣ ساڵ بەهۆی قەرزاری خۆی هەڵواسی

هەنگاو: هاووڵاتییه‌کی تەمەن ٦٣ ساڵەی خەڵکی مەریوان خۆی هەڵواسی و کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.

٢٤ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٩:٥٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییه‌کی تەمەن ٦٣ ساڵەی خەڵکی مەریوان خۆی هەڵواسی و کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.

به‌پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ١٣ی مەی ٢٠١٨) هاوولاتییه‌کی بەساڵاچووی خەڵکی مەریوان بە ناوی "ئەمین مەحموودی" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییه کورده بەهۆی ئەوەی کە بڕە پارەیەکی زۆر قەرزدار بووە کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوە.

به‌پێی ئاماری ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە (١ خاکەلێوە/٢١ی مارس) هەتا ئەمڕۆ سەرجەم ١٤ پیاو به هۆکاری جۆراوجۆر  لە کوردستان کۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە