دەستبەسەر کرانی ژنێکی دیکه لە روانسەر

هەنگاو: ژنێکی دیکه‌ی خەڵکی روانسەر لەلایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٦ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٢٦

 

هەنگاو: ژنێکی دیکه‌ی خەڵکی روانسەر لەلایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، حەفتەی رابردوو ژنێکی کوردی خەڵکی روانسەر بەناوی "سەرگوڵ مەولوودی" لەلایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانەوە لە کرماشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

ئەو ژنە دایکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی "قشلاخ"ی سەربە بەخشی شاهۆی روانسەر بووە کە دەستبەسەر کراوە.

دەگوتری ئەو ژنە بە تۆمەتی "هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ هێزه توندئاژۆ ئیسلامییه‌کان" دەستبەسەر کراوە.

رۆژی شەمە رێکەوتی ١٥ی بانەمەڕ دوو ژنی دیکەی خەڵکی قۆری قەڵای سەربە بەخشی شاهۆی روانسەر بەناوەکانی "رێزان باوەیستی تەمەن ٢٨ ساڵ و کچی عەزیز" و " فاتمە باوەیسی تەمەن ٢٦ ساڵ و کچی رەحیم" دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە