دەستپێکی شەپۆلی دەستبەسەرکردن پاش مانگرتنەکەی بانە

هەنگاو: دوابەدوای کۆتایی هاتنی مانگرتنی دوکاندار و بازاڕیانی شاری بانە، ئیتلاعات شەپۆلێکی دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و رێکخەرانی ئەو.

٢٧ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢٢:٥٥

 

هەنگاو: دوابەدوای کۆتایی هاتنی مانگرتنی دوکاندار و بازاڕیانی شاری بانە، ئیتلاعات شەپۆلێکی دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و رێکخەرانی ئەو مانگرتنەی دستپێکردووە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج‌شەمە (٢٧ی بانەمەڕ/ ١٧ی مای ٢٠١٨) هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران مەحموود جەلیلی، خەڵکی شاری بانەیان دەستبەسەر کردووەو بۆ ئیتلاعاتی سنەین گواستۆتەوە.

مەحموود جەلیلی تەمەن ٣٨ ساڵ و باوکی ٢ منداڵە، کە بەشداریی لە مانگرتی ٢٥ رۆژەی شاری بانەدا کردووەو بەو هۆیەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییکانەوە دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی یەکشەمە (٢٣ی بانەمەڕ/ ١٣ی مای) ئاکام ساڵحی، خویندکارێکی بلیمەتی کورد و خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەتبەسەر کراوەو هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئاکام ساڵحی، خویندکاری هەڵکەوتووی خەلکی بانە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی سنوورەکان لەسەر خەڵکی بانە، دەستی لە بەرپرسایەتیی کۆنگرەی "هاوبیریی بنیاتنەرانی داهاتووی ئێران" هەڵگرتبوو.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماریی رێکخراوی “هەنگاو”، بەهۆی مانگرتنەکانی شاری بانەوە هەتا ئێستا بەگشتی ٣٥ کەس خەڵکی ئەو شارە لالەین هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە