کوژرانی ژنێک و خۆکوشتنی دوو پیاو لە ئیلام و سەڵماس
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو گەنجێکی ئیلامی دوای کووشتنی ژنێک خۆی کووشت و لەلایەکی دیکەوە پیاوێکی خەڵکی سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو گەنجێکی ئیلامی دوای کووشتنی ژنێک خۆی کووشت و لەلایەکی دیکەوە پیاوێکی خەڵکی سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی هەینی (٢٨ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ١٨ مەی ٢٠١٨)، پیاوێکی میانساڵی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “سەی فەرهاد محەمەدی” دانیشتووی شاری سەڵماس هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ناوبراو بە “هەنگاو” ڕاگەیاند کە فەرهاد ساڵی ڕابردوو و دوایی ئەوەیکە کوڕەکەی بە شێوەیەکی گوماناوی لە خزمەتی زۆرە ملیی سەربازی کوژرا، تووشی کێشەی دەروونی بووە لە کۆتاییدا لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لەلایەکی دیکەوە و لە شاری مەلکشایی ئیلام گەنجێکی تەمەن ٢٤ساڵان و دوای کوشتنی ژنەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەرچەند میدیا حکومەتییەکانی ئێرانیش ئەو هەواڵەیان بڵاو کردوەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی ئەم دوو کەسە بۆ “هەنگاو” ڕوون نەبووەتەوە.