شنۆ.. هاووڵاتییەک دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی نا.

٢٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢٠:١٢

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەیان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ شەممە (٢٩ی بانەمەڕێ ٢٧١٨ / ١٩ی مەی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری شنۆ، هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”زەکەریا تەها“ و دەستبەسەریان کرد.

زەکەریا تەها دوای تێکەڵچوونی چەکدارانەی دوو ساڵ پێش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەی دێموکرات و سوپای پاسداران لە شاری شنۆ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و دواجار ئەمڕۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

دوای تێکەڵچوونی چەکدارانەی قەرەسەقەل دەیان هاووڵایی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و کەسێکیان حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە و ئەوانی دیکەش حوکمی ٢٥ ساڵ هەتا ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە