ئیتلاعات بەرپرسی حەفتەنامەی "باختەری زەمین"ی ئیلامی دەستبەسەر کرد
هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامی لە کرماشان رۆژنامەوان و بەرپرسی حەفتەنامەی "باختەر زەمین"ی ئیلامی بانگهێشت و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێ.
هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامی لە کرماشان رۆژنامەوان و بەرپرسی حەفتەنامەی "باختەر زەمین"ی ئیلامی بانگهێشت و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێکرد.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری "دەڕە شار"ی ئیلام رۆژی یەکشەمە (٣٠ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ٢٠ی مەی ٢٠١٨) نەجەف (کاوە) مەهدیپوور رۆژنامەنووس و بەرپرسی حەفتەنامەی باختەر زەمینی بانگشت کرد و لە کاتژمیر ١١ی پێشنیوەڕۆوە هەتا ٥ی ئێوارە لێپرسینەوەی لێکرد.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە ئیلام رایگەیاند، کە ئیدارەی ئیتلاعات ئەو چالاکە میدیاکارەی بە تۆمەتی بێڕێزی کردن بە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان و هەوڵدان بۆ جووڵاندنی هەستی کەمینەکان و هەواڵدان بۆ رووخاندنی حکوومەتی ئیسلامی لە رێگەی نووسینی وتار لێپرسینەوەی لەو چالاکە کردووە.
ئەو رۆژنامەنووسە کوردە دەبێ رۆژی دووشەمە (ئەمڕۆ) خۆی بە دادگای ئینقلابی شاری دەڕە شار بناسێنێ.
کاوە مەهدیپوور خاوەن بروانامەی کارناسیی باڵای زانستە سیاسییەکانی لێکۆڵینەوەی ئەمریکای باکووری و ئەندامی ئەنجومەنی ئیسلامی زانستە سیاسییەکانی ئێرانە.