خۆکوشتنی ١٢ ژن و کوژرانی ٧ پیاو لە یەک مانگدا
هەنگاو: لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا (٢٧١٨ی کوردی)، ١٦ حاڵەتی خۆکوشتن و ٩ حاڵەتی قەتڵی ئەنقەست لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەنگاو: لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا (٢٧١٨ی کوردی)، ١٦ حاڵەتی خۆکوشتن و ٩ حاڵەتی قەتڵی ئەنقەست لە کوردستان تۆمار کراوە.
خۆکوشتن
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە ماوەی مانگی بانەمەڕدا ١٦ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە کە ١٢کەسیان ژن و ٤ کەسیان پیاو بوونە.
بەپێی ئەم راپۆرتە لە پارێزگەکانی، ئورمیە، سنە و ئیلام هەر کام ٥ حاڵەتی خۆکوشتن رووی داوە و لە کرماشانیش حاڵەتێکی خۆکوشطن تۆمار کراوە.
خۆکوشطنی پیاوان بە بەراورد لەگەڵ مانگی خاکەلێوەی رابردوو ٩ حاڵەت کەمی کردووە و خۆکوشتنی ژنانیش ٣ حاڵەت زیادی کردووە.
لە مانگی خاکەلێوەدا ١١ پیاو و ٩ ژن هەوڵی خۆکشتنیان داوە و کۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوە.
کوشتن
لە مانگی بانەمەڕدا و بە پشت بەستن بە ئاماری رێکخراوی “هەنگاو”، سەرجەم ٩ کەس کوژراون کە ٧ کەسیان پیاو و ٢ کەسیان ژن بوونە.
لە پارێزگەکانی سنە و ئورمیە هەرکامەیان ٣ کەس و لە کرماشان ٢ کەس و لە ئیلامیش کەسێک کوژراوە.
لەمانگی خاکەلێوەدا ١١ پیاو و ٦ ژن کوژرابوون، کە لە مانگی بانەمەڕدا کوژرانی پیاوان ٤ و ژنانیش ٤ کەس کەمی کردووە.
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە سەرچاوە “هەنگاو” رێگەپێدراوە.