لەمانگی بانەمەڕدا ٤٨ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون
هەنگاو: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە مانگی بانەمەڕدا بە نیسبەت مانگی پێشووتر ٣٣٪ زیادی کردووە.
هەنگاو: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە مانگی بانەمەڕدا بە نیسبەت مانگی پێشووتر ٣٣٪ زیادی کردووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا (٢١ی ئاوریل هەتا ٢١ی مەی)، لەسەریەک ٤٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، ٢٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکیی مەدەنی، ١٦ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، ٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی و ٤ هاووڵاتیش بە تۆمەتی چالاکیی کرێکاری دەستبەسەر کراون.
٢٠ کەس لەو هاووڵاتیانەی کە دەستبەسەر کراون خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ١٨ کەس خەڵکی پارێزگای سنە، ٩ کەس خەلکی پارێزگای کرماشان و کەسێکیش خەڵکی پارێزگای ئیلام بووە.
لەو ٤٨ کەسە کە دەستبەسەر کراون ٥ کەسیان ژن و ٤٣ کەسیشیان پیاو بوون.
دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد بە نیسبەت مانگی پێشووتری واتە خاکەلێوە ١٢ حاڵەت ( ٣٣٪) بەرز بووەتەوە. لە مانگی خاکەلێوەدا ٣٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.