کرماشان .. دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە پارێزگای کرماشان دوو هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرد.

٥ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٠:٤٦

پشتیوانی هەنگاو بکەن

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە پارێزگای کرماشان دوو هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ هاووڵاتییەکی کوردی بەناوی “عوسمان جەلالی“ دەستبەسەر کردووە.

ماڵپەڕی ”ماف نیوز“ لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندوو کە عوسمان پێشنیەی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی هەبووە و هەر بەو هۆیەشەوە دەستبەسەر کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەلکی گیلانی ڕؤژئاوا بە ناوی “مێهدی ئیمام عەباسی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە