٢٣ ساڵ بەندکرانی والی دروودی و عومەر ئیمامی/ هێشتا ٥ گوللە لە جەستەیاندایه

هەنگاو: ٩ جۆزەردانی ئەمساڵ ٢٣ ساڵ بەسەر بەندکرانی کرانی والی دروودی و عومەر ئیمامی دوو بەندکراوی سیاسیی کوردا تێپەڕ دەبێت.

٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٣:٣٩

 

هەنگاو: نۆی جۆزەردانی ئەمساڵ ٢٣ ساڵ بەسەر بەندکرانی کرانی والی دروودی و عومەر ئیمامی دوو بەندکراوی سیاسیی کوردا تێپەڕ دەبێت.

ئەو دوو بەندکراوە سیاسییه ساڵەکانی بەندکرانیان لە بەندیخانەکانی شارەکانی کرماشان و یەزد تێپەڕاندووە. ئەوان ئێستا لە ریزی بە پێشینه‌ترین بەندکراوانی سیاسیی کورد ئو ئێراندان. ئەوان ٢٣ ساڵ بەر لەئێستا و پاش تێکەڵچوونێکی چەکدارانەی نێوان تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەر کراون.

والی دروودی و عومەر ئیمامی پاش ٢١ ساڵ مانەوە لە بەندیخانه سەرئەنجام حوکمەکەیان لە بەندکرانی هەتاهەتاییەوە بۆ ٢٥ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە و ئێستا لە بەندی ئازادن و بۆ ئەبرکووهی یەز گوازراونەتەوە.

محەمەد مورادی و عەلی ساڵحی دوو کەسی دیکە بوون کە لە ٣ هەتا ٩ی جۆزەردانی ١٣٧٥ لەگەڵ عومەر ئیمامی و والی دروودی لە بەنی گەز سەر بە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کران، بەڵام ئەوان پاش ٢٠ ساڵ بەندکران ئازاد کران.

والی دروودی کە خێزاندار و باوکی کچێک بوو، پاش مەحکووم کران بە بەندکرانی هەتا هەتایی، لەسەر داوای خۆی لە هاوسەرەکەی جیابوویەوە.

ئەو بەندکراوە کوردە خەڵکی گوندی "چرۆسانە"ی سەر بە شاری کامیارانە و یەکێک لە بەندکراوانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی بووە، کە ساڵی ١٣٧٢ لە زیندان ئازاد کرا و دواتر لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاویدا بە تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.

عومەر ئیمامیش خەڵکی گوندی کڵاش سەر بە شاری جوانڕۆیە و لەگەڵ والی دروودی هەردوویان پاش دوو دەیە بەندکران مرەخەسییان پێ در و توانییان بۆ ماوەیەکی کاتی و بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانە بێنە دەرەوە.

محمەمەد مواردی کە ساڵەکانی بەندکرانی لەگەڵ والی دروودی و عومەر ئیمامی تێپەڕ کردووە، دەڵێت: والی دروودی کە بەهۆی تەقە سپای پاسدارانەوە بریندار کرا و دوو گوللە لە شانی و یەک گوللەش لە نزیک بڕبڕەی پشتی درا، هێشتا دوای ٢٣ ساڵ ئەو ٣ گوللەیە لە جەستەیدا ماونەتەوە.

محەمەد مورادی کە پاش ئازادبوون رووی لە کودرستانی باشوور کرد دەشڵێ: “عومەر ئیمامی کە رۆژی ٣ی جۆزەردان دەستبەسەر کرا، دوو گوللە لە لاقی و ناوشانی دراوە و ئەویش هێشتا گوللەکانی لە جەستەدایە.

ناوبراو  کاتێک باس لە سەرەتای دەستبەسەر کران و ئەشکەنجەکان دەکات، دەڵێ: هێچکات پێڕاگەیشتنی دروستی پزیشکی بە نەخۆشیی و برینەکانمان نەکرا و تەنانەت زۆر جار کە لە دانی زانیاری خۆمان دەبوارد، بە مەبەستی ترساندن دەیانبردین مەیدانی تیرباران کردن.

ئەو بەندکراوە کوردانە بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و دۆخی خراپی ناو زیندان، نامەیان بۆ ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری پێشووی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش نووسی، بەڵام هێچ‌کات نەخۆشی و برینداریی ئەوی بەندکراوە سیاسییانە پێڕاگیشتنی پێ‌نەکرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە