محەمەد پەتایشی سێ مانگە چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار کە سێ مان بەر لەئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، هەروا نادیارە و ن.

٩ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٠:٤١

 

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار کە سێ مان  بەر لەئێستا  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، هەروا نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، سەرەڕای ئەوەی سێ مانگە محەمەد پەتاشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

محەمەد پەتایشی تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە (٨ی ڕەشەممە ٢٧١٧ / ٢٧ی فوریە ٢٠١٨) لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی پەتایشی بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە لەماوەی ئەو سێ مانگەدا بنەماڵەکەمان دەیان جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام ئەوان هیچ وڵامێکیان نەداوینەتەوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی نیگرانی بنەماڵەکەمان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد پەتایشی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کروە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە