فشاری ناوەندە ئەمنیەکان بووە هۆی خۆکوشتنی سەربازێکی دیکە لە شنۆ

هەنگاو: سەربازێکی دیکەی کورد لە ئەنجامی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەکاندا خۆی کوشت و بەم پێیە لە ٥ مانگی رابردوودا ژومارەی ئەو سەربازە کوردانەی خۆ.

٩ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢١:٥٢

 

هەنگاو: سەربازێکی دیکەی کورد لە ئەنجامی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەکاندا خۆی کوشت و بەم پێیە لە ٥ مانگی رابردوودا ژومارەی ئەو سەربازە کوردانەی خۆیان کوشتووە، گەیشتە ۳ کەس.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، پاشنیوەرۆی رۆژی سێ شەمە (۸ی بانەمەڕ ٢٧١٨/ ۲۹ی مەی ٢٠١٨) سەبازێکی کورد لە یەکێک لە ناوەندە نیزامییەکانی شنۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری شنۆ، ناوی ئەو سەربازە کوردەی "سامڕا بەیگ زادە"و خەڵکی پیرانشار راگەیاندووە.

ئەو سەربازە کوردە لە کاتی نیگابانیدا بە زەبری چەک خۆی کوشتووە.

یەکێک لە نزیکانی ئەو سەربازە کوردە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە هەواڵنێری “هەنگاوی” راگەیاند، سامڕا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی نیزامیی  بەندیخانەی شاری شنۆ تووشی کێشە هاتبوو، کە لە ئەنجامی زەخت و گوشاری بەردەوامدا خۆی کوشت.

سامڕا وەکوو سەربازی بەندیخانەی شنۆ سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی خزمەتی زۆرەملەی سەربازی بوو.

بە پشت بەستن بە ئاماری ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ساڵی ۲٠۱۸دا ئەوە ۳هەمین سەربازی کوردە کە لە ئەنجامی زەختی ناوەندەی ئەمنیەکاندا کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە