مەریوان .. دوو خۆشک خۆیان هەڵواسی
هەنگاو: دوو خوشکی مەریوانی پێکەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داو و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
هەنگاو: دوو خوشکی مەریوانی پێکەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داو و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی هەواڵی گەویشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە (١٠ جۆزەردای ٢٧١٨ / ٣١ی مەی ٢٠١٨)، دوو خۆشکی مەریوانی لە گەرەکی (تەپەی موسک) ئەو شارە هاوکات کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەم دو خوشکە مەریوانیەی کە لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە ”ئامینە سەعیدی تەمەن ٣٠ساڵ“ و فەریدە سەعیدی تەمەن ٣٥ ساڵ“ڕاگەیاند.
تەرمی ئەم دوو خوشکە لە ساردخانەی مەریوان ڕاگیراوە سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە بە هۆی کێشەی خێزانی و هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی جێگای متمانە ئەو دوو خۆشکە کە خەڵکی گوندی چنارە و دانیشتووی مەریوان بوون، بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە سەرقاڵی دەستفرۆشی بوون و گژ و گیایان فرۆشتووە.
ڕۆژی چوارشەممە (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٣ی مەی ٢٠١٨)، دوو خۆشکی خوێندکار لە یەکێک لە زانکۆکانی کرماشان لە ڕێگای خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنیان دا کە هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو.