حوسێن ساعیدی شاخەوانی کورد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: وەرزشوان و شاخەوانێکی کورد لە شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی “بێ ڕێزی کردن بە پیرۆزییە

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢١، ١١:٣٧

 

هەنگاو: وەرزشوان و شاخەوانێکی کورد لە شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی “بێ ڕێزی کردن بە پیرۆزییەکان و پێغەمبەری ئیسلام” دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٥ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حوسێن ساعیدی، وەرزشوان و شاخەوانی خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی و دەستبەسەریان کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە حوسێن ساعیدی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سونقوڕ و کولیایی بە “بێ ڕێزی کردن بە پیرۆزییەکان و پێغەمبەری ئیسلام” تۆمەتبار کراوە و دوای ئەوەی تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندراوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە لە پارێزگای کرماشان کراوە.

حوسێن ساعیدی تەمەن ٥٣ ساڵ و یەکێک لە چالاکان و وەرزشوانانی بواری هەڕاکردن و شاخەوانییە و لە ئاستی پارێزگای کرماشانیش چەندین جار سەرکەوتنی بە دەست هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە