ئیلام/ پیاوێک لە پێش فەرمانگەی خانووبەرە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕانەپەڕاندنی کارەکانی لە فەرمانگەی خانووبەرەی ئەو شارە، لە پیش بینای ئە

٣ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٧:١٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕانەپەڕاندنی کارەکانی لە فەرمانگەی خانووبەرەی ئەو شارە، لە پێش بینای ئەو فەرمانگەیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی عەلی ڕۆستەمی لە پێش بینای فەرمانگەی خانووبەرەی ئیلام  و لە پێش چاوی دوو منداڵەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ٦٠٪ی جەستەی سووتا.

بە وەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی ڕۆستەمی لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی فەرمانگەی خانووبەرەی ئیلامی کردووە هەتا مۆڵەتی ئەو خانووەی کە سازی کردووە پێی بدرێت، بەڵام هەر جار وەڵامی نەدراوەتەوە و دواجار ئەمڕۆ هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

عەلی ڕۆستەمی خەڵکی گوندی “کانی کەوە”ی ئیلامە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی ئەو شارە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە