دایک و باوکی رامین حوسێن پەناهی دەستبەسەر کران

هەنگاو: دایک و باوکی رامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی مەحکوم بە ئێعدام لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کران.

٢٦ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢١:٢٢

 

هەنگاو: دایک و باوکی رامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی مەحکوم بە ئێعدام لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە (٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٨  / ١٥ی ئاوریلی ٢٠١٨) هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە خاڵۆ میرزا و دایە شەریفە حوسێن پەناهی‌یان دەستبەسەر کرد.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەو دایک و باوکە پیرەدا وێڕای بێڕێزی پێکردن، داویاننەتە بەر لێدان و سووکایەتی.

لەماوەی رۆژانی رابردوودا چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ شەپۆلێکی پشتیوانی کردنیان لە رامین عوسێن پەناهی زیندانیی سیاسیی مەعکووم بە سێدارە دەست پێکردووە.

رامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

 حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری ناوبراویش ئەم حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە خاڵۆ میرزا و دایە شەریفە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە