ژنێکی ئیلامی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە هۆی ٩٥٪ سووتانەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری مەلەکشاهی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٥ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٢:٤٧

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری مەلەکشاهی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (١٤ی جۆزەردان / ٤ی ژوئەن)، ژنێکی لاوی خەڵکی مەلەکشاهی ئیلام ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری ئیلام ناسنامەی ئەو ژنە کوردەی ” ئارەزوو ڕەحمانی“ خەڵکی مەلەکشاهی ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارەزوو بە هۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و ٩٥٪ی جەستەی سووتاوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە