لاوێکی سەقزی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە ٨٠ ڕۆژدا ٢٠ پیاوی کورد خۆیان کوشتووە

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسی و بەمەش لەماوەی ٨٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٠ پیاو لە کوردستان خۆیان کوشتووە.

١٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:٠٥

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسی و بەمەش لەماوەی ٨٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٠ پیاو لە کوردستان خۆیان کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ( ١٨ی جۆزەردانی ٩٧ / ٨ی ژوئەنی ٢٠١٨)، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی سەقز خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری سەقز ناسنامەی ئەو لاوە کوردەی ”سینا خەلیفەزادە“ کوڕی یەحیا و دانیشتووی گەڕەکی بەهارستان (حەماڵاوای پێشوو) ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەکەی ئاگادار، سینا بە هۆی کێشەی خێزانی و دەمەقاڵە لەگەڵ باوی هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەسەرەتای بەهارووە واتە لەماوەی ٨٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٠ پیاوی کورد لەشارەکانی سەقز، سەردەشت، مەهاباد، سەرابلە، ئورمیە، مەریوان، خوڕەم ئاوا، حیلام، کامیاران، ئیسلام ئاوا، شنۆ و سەرپێڵی زەهاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە