قات و قڕی و ناڕەزایەتی دەربڕین گەیشتە دەنگ و رەنگی کرماشان

هەنگاو: کارمەندانی ناوەندی دەنگو رەنگی کرماشان سەبارەت بە دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیان، مان دەگرن و بەرپرسی دەنگو رەنگیش هەڕەشەیان لێکردوون.

١٩ جۆزەردان ٢٧١٨، ١١:١٧

 

هەنگاو: کارمەندانی ناوەندی دەنگو رەنگی کرماشان سەبارەت بە دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیان، مان دەگرن و بەرپرسی دەنگو  رەنگیش هەڕەشەیان لێکردوون.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، بڕیارە ژمارەیەک لە کارمەندانی ئیدارەی دەنگو رەنگی کرماشان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی خراپی مووچە و گوزەرانیان کە چەندین ساڵە لەگەڵی بەرەوڕوون، رۆژی یەکشەمە (٢٠ی جۆزەردان/١٠ ژوئەن) لە حەوشەی ئەو ناوەندە مان بگرن.

یەکێک لە کارمەندانی دەنگ و رەنگی کرماشان کە بەهۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە هەواڵنێری هەنگاوی راگەیاند کە ئەوان خوازیاری پێدانی مووچەکانیان و مافە ئیداری و یاسایی و بیمەکانیان بوون.

دەنگ ورەنگی کرماشان ٢٥٠ کارمەندی مووچەخۆری  گربەستی هەیە کە نزیک بە نیوەی کارمەندانی ناوەندی گشتیی ئەو ئیدارەیەن.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە، کە ئەو دۆخە لە سەرجەم ٣٣ ناوەندەکەی دەنگ و رەنگ بەم جۆرەیە و ئەو ناوەندە هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەریی کێشەکان نەداوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی هەنگاو، رەزا رەحیمی لێپرسراوی دەنگ و رەنگی کرماشان هەڕەشەی لە کارەندەکان کردووە کە ئەگەر درێژە بە مانگرتنەکەیان بدەن، نە تەنیا لەسەر کار دەردەکرێن، بەڵکوو بە تۆمەتی تەبلیغ بە دژی نیزام پەروەندەیان بۆ ساز دەکرێ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە