مەهاباد.. ژنێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەنگاو: ژنێکی گەنجی لە مەهاباد بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
٢٠ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٣:٢٧
هەنگاو: ژنێکی گەنجی لە مەهاباد بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ئێوارەی ڕۆژی هەینی ( ١٨ی جۆزەردان/ ٨ی ژوئەن)، ژنێکی مەهابادی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم ژنەی “کەژاڵ ئەشکەوتی” کچی ئەبوبەکر و دانیشتووی ئاوایی “قزل قۆپی” مەهاباد ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەژاڵ بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە تۆمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٦ ژن لە شارەکانی بانە، مەریوان، سنە، ئیلام و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناە.