لە چوار ڕۆژدا ٤ پیاو خۆیان کوشتووە

هەنگاو: لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو، چوار پیاو لە شارەکانی سنە، سەردەشت و سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢١ جۆزەردان ٢٧١٨، ١١:١٨

 

هەنگاو: لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو، چوار پیاو لە شارەکانی سنە، سەردەشت و سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنج شەممەی حەوتووی ڕابردوو، پیاوێکی ٦٠ ساڵان بە ناوی “عومەر محەمەدی” خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هۆی هێناوە.

ڕۆژی هەینی، سەربازێكی خەڵکی سنە، بە ناوی “موحسین یوسفی” بە هۆی جەریمە کران لەلایەن بەرپرسی پادگانی سەقزەوە، خۆی کوشت.

لە هەمان ڕۆژ، گەنجێکی دیکە بە ناوی “سینا خەلیفەزادە” بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابرردوو، گەنجێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ئەسکەندەر محەمەدی” بە هۆی هەژاری و نەداری، خۆی کوشت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە