حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتی کورد لە دیوانی بەرزی وڵات پشتڕاست کرایەوە
هەنگاو: حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد کە دوای هێرش بۆ سەر پارلمانی ئێران و قەبری خومەینی دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.
هەنگاو: حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد کە دوای هێرش بۆ سەر پارلمانی ئێران و قەبری خومەینی دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە هەواڵدەریی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئێران (میزان) بڵاوی کردوەتەوە، موسا غەزەنفەرئابادی، سەرۆکی دادگای شۆڕش کە ٢٣ی بانەمەڕێ ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو ٨ کەس لە تۆمەتبارانی هێرش بۆ سەر بینای پەرلمان و قەبری خومەینی حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەمڕؤ دووشەممە ٢١ی جۆزەردان حوکمەکەیان لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەو ٨ کەسە لە حاڵێکدا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە کە حەفت دانیشتنی دادگای ئەوان کەمتر لە یەک حەفتەی خایاندووە.
هەر چەند میدیا حکومەتییەکان هەتا ئێستا ناسنامەی هیچ کام لەو تۆمەتبارنەیان بڵاو نەکردوەتەوە، بەڵام ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ توانیویە ناسننامەی سێ کەسیان ئاشکرا بکات کە خەڵکی پارێزگای کرماشانن.
ناسنامەی ئەو سێ کەسە کە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ سیروان عەزیزی خەڵکی گوندی ”تەشار“ سەر بە شاری پاوە
٢ـ ماجد مورتەزایی خەڵکی گوندی ”خانەگا“ سەر بە شاری پاوە
٣ـ سلێمان مزەفەری کوڕی ڕەحمانو خەڵکی گوندی ”خەراجیان“ سەر بە شاری ڕوانسەر
هەتا ئێستا ناسنامەی ٥ کەسی دیکە کە ئەوانیش هاووڵاتیی کوردن بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا نەبووە.
ماڵپەڕەکانی ئێران بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە، تۆمەتی کڕینی و ڕاگرتنی چەکی سووک، نیمەقورس و قورسیان خستووەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە.
پارێزەرێکی کورد کە لە بە رهۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، لە لێدوانێکدا بۆ “هەنگاو؛ رایگەیاند، بە سەرنجدان بەوەیکە ئەنجامدەرانی هێرش بۆ سەر بینای مەجلیس کوژراون، بڕینەویە حوکمی سێدارە بۆ کەسانی دیکە بەو بیانوویە، نایاساییە.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، پاش رووداوی گوماناویی هێرش بۆسەر مەجلیسی ئیسلامی، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی کورد لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کران.