فارووق نیک پەی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٩ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٠٨:٢٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٢) فارووق نیک پەی هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و سنە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا.
فارووق نیک پەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٩ی دیسەمبەری ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ئامۆزاکەی بە ناوی محەممەد نیک پەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە ملەی سەڵەوات ئاوای شاری سنە دەستبەسەر کرا.
ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز گوازرانەوە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و دوای یەک حەوتوو دیسان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرانەوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فارووق نیک پەی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەری نەبووە.
محەممەد نیک پەی ئامۆزای فارووق ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە