دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی بۆکانی

هەنگاو: کۆتایی حەفتەی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٩ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٢:٣٢

 

هەنگاو: کۆتایی حەفتەی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ ( ٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی حوسێن قوڕەیشی تەمەن ٥٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن قوڕەیشی بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی حوسێن قوڕەیشی، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە