سەوڵاوا/ کاسبکارێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

هەنگاو: شەوی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک سەوڵاوا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢١:٢٢

 

هەنگاو: شەوی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک سەوڵاوا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و بە سەختی برینداریان کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک سەوڵاوا و لە شوێنێک بە ناوی «کەمەراو» تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کردووە و شۆفێرەکە بە ناوی چیاکۆ کەریمی تەمەن ٢٣ ساڵ بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا ڕایگەیاند کە چیاکۆ کەریمی خەڵکی گوندی «دگاگا» یە و سک و ڕیخۆڵەی بە سەختی پێکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی «چەمران» ی ئەو شارە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی چیاکۆ کەریمی کردووە. هەنگاو زانیویەتی کە ئەو ئۆتۆمبێلە هیچ کاڵایەکی پێ نەبووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا گوتی: «هێزە چەکدارەکان دوای بریندار کردنی چیاکۆ کەریمی دەستیان بە سەر ئۆتۆمبێلی ناوبراودا گرتووە».


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە