دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە حەوتەی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٢:٥٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە حەوتەی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی٢٧٢١ (٢٧ی ژانویەی٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکیان بە ناوی هێمن حەسەن نەژاد٢٨ ساڵە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێمن حەسەن نەژادخەڵکی گەڕەکی میراوێی بۆکان و خێزاندارە و بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ هێمن حەسەن نەژاد و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە