دهیان سهر ئهسپی کاسبکارانی کورد دهستی بهسهردا گیرا
هەنگاو: دەیان سهر ئەسبی کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان دەستیان بەسەردا گیراوە .
٢٧ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٣:٤٧
هەنگاو: دەیان سهر ئەسبی کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان دەستیان بەسەردا گیراوە و بۆ دانەوەی ئەسبەکان داوای پارەیان کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە (٢٥خاکەلێوە ٢٧١٨\ ١٤ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان و لە نزیك شارەکانی نەوسود و نۆدشە، لانی کەم دەستیان بە سەر ٧٠ ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانیان گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ دانەوەی ههر سهر لهو ئەسبانە داوای بڕی ٦ ملوێن تمەنیان لە کۆڵبەران کردووە.
یەکێک لە کاسبکارەکانی ئەم سنوورە ڕایگەیاندووە کە ١٥ کەس خاوەنی ئەم ئەسبانەن و هەندێک کەس نزیک بە ١٠ سەر ئەسبی لێ گیراوە و بۆ وەرگرتنەوەی دەبێ بڕی ٦٠ ملوێن تمەن بدات و کەسیش توانای دانی ئەو بڕه پارەیهی نیە.