٨ چالاکی سەقزی بۆ ڕۆژی سێشەممە بانگهێشتی دادگای سەقز کراون
هەنگاو: هەشت هاووڵاتی سەقزی، بانگهێشتی دادگایی شاری سەقز کراون.
٢٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:٠٢
هەنگاو: هەشت هاووڵاتی سەقزی، بانگهێشتی دادگایی شاری سەقز کراون.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگایی شۆڕشی شاری سەقز، ٨ چالاکی ئەو شارەی بۆ ڕۆژی سێشەممە (٢٩ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١٩ ژوئەنی ٢٠١٨) بانگهێشت کردووە.
ئەم هاووڵاتیانە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێگەی بانگهێشت نامەوە پێیان ڕاگێندراوە کە رۆژی سێشەممە سەردانی دادگایی شۆرشی شاری سەقز بکەن.
تا ئێستا ناسنامەی ٤ کەس لەم چالاکانە بە ناوەکانی ”سەید عەلی حوسەینی، مامۆستا، سولەیمان عەبدی مامۆستا، موحەممەد عابدی، نوسەر و لوقمان قورەیشی“ بۆ ”هەنگاو“ ڕوون بووەتەوە.
ئەم چوار هاووڵاتیە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی نەورۆزی ٢٧١٦ لە ئاوایی ئایچی لە شاری سەقز بانگهێشتی دادگا کراون.