هەشت چالاکی مەدەنی بانگهێشتی دادگای شۆڕشی سەقز کران + ناوەکان

هەنگاو: هەشت چالاکی مەدەنیی خەڵکی، بانگهێشتی دادگای شۆڕشی ئەو شارە کران.

٢٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٣:٢١

 

هەنگاو: هەشت چالاکی مەدەنیی خەڵکی، بانگهێشتی دادگای شۆڕشی ئەو شارە کران.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگایی شۆڕشی شاری سەقز، ٨ چالاکی ئەو شارەی بۆ ڕۆژی سێشەممە (٢٩ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١٩ ژوئەنی ٢٠١٨) بانگهێشت کردووە.

ئەم هاووڵاتیانە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێگەی بانگهێشت نامەوە پێیان ڕاگێندراوە کە  دەبێ کاتژمێر ١٠ی بەیانی رۆژی سێشەممە سەردانی دادگایی شۆرشی شاری سەقز بکەن.

ناسنامەی ئەو ٨ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛

سەید عەلی حوسەینی، مامۆستا، سولەیمان عەبدی مامۆستا، موحەممەد عابدی، نوسەر ،  لوقمان قورەیشی، مزەفەر ئیبراهیم پووڕ چالاکی ژینگەپارێز، هەژار شەریفی، عەتا ڕەحمان زادە ناسراو بە عەتا شەماڵ و مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی بەرنوێژی گوندی کانی نیاز.

 

ئەم هەشت هاووڵاتیە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی نەورۆزی ٢٧١٦ لە ئاوایی ئایچی لە شاری سەقز بانگهێشتی دادگا کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە