چالاکێکی کرێکاری کورد له بهندیخانه ئازاد کرا
هەنگاو: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی سەقز پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمهكهی، ئازاد کرا.
هەنگاو: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی سەقز پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمهكهی، ئازاد کرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی ''ههنگاو''، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز ئەمڕۆ دووشەمه (۲۷ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ۱٦ی ئاوریلی ٢١٠٨) پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.
عوسمان ئیسماعیلی پێشتر بەهۆی بەشداری کردن لە رۆژی جیهانیی کرێکاردا ۲مانگ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا بوو،کە سەرئەنجام رۆژی ٦ی رەشەمەی ٢٧١٧ / ۲٥ی فێوریەی ۲٠۱۸ ) بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی بهندیخانهی ناوەندیی شاری سەقز کرا.
رۆژی دووشەمەی ۲٥ی بانەمەڕی ساڵی رابردوو دادگای پێداچوونەوەی سنە حوکمی یەک ساڵ زیندانی کرنی ئەو چالاکە کرێکرییەی بۆ دوو مانگ کەم کردەوە.
ئەو چالاکە کرێکارییە رۆژی ۸ی بانەمەڕی ٢٧١٥ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراو دواتر بە تۆمەتی بەشداری کردن لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا و بە تۆمەتی ئاڵۆزی دروس کردن لە کۆمەڵگەدا حوکمی یەک ساڵ زیندانی کردنی بۆ بڕایەوە.