دادگایی کرانی ٨ چالاکی سەقزی بۆ کاتێکی دیکە دوا خرا
هەنگاو: بەڕێوەچوونی دادگایی کرانی ٨ چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز کە بانگهێشت کرابوون بۆ کاتێکی دیکە دوا خرا.
هەنگاو: بەڕێوەچوونی دادگایی کرانی ٨ چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز کە بانگهێشت کرابوون بۆ کاتێکی دیکە دوا خرا.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگایی کرانی ٨ چالاکی سەقزی کە بڕیار بوو کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٩ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١٩ ژوئەنی ٢٠١٨) بەڕێوە بچێت، بە هۆی حازر نەبوونی قازی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بۆ کاتێکی دیکە دوا خرا.
دادگای شۆڕشی سەقز ڕۆژی یەکشەممە ئەو ٨ کەسەی بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئاوایی ئایچی ئەو شارە بانگهێشت کردبوو.
ناسنامەی ئەو ٨ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛
سەید عەلی حوسەینی، مامۆستا، سولەیمان عەبدی مامۆستا، موحەممەد عابدی، نوسەر ، لوقمان قورەیشی، مزەفەر ئیبراهیم پووڕ چالاکی ژینگەپارێز، هەژار شەریفی، عەتا ڕەحمان زادە ناسراو بە عەتا شەماڵ و مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی بەرنوێژی گوندی کانی نیاز.
ئەم هەشت هاووڵاتیە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی نەورۆزی ٢٧١٦ لە ئاوایی ئایچی لە شاری سەقز بانگهێشتی دادگا کراون.