تۆمار کردنی ٢١ حاڵەتی خۆکوژی و ٨ حاڵەتی کوشتن لە یەک مانگدا
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ڕێژەی خۆکوشتن لە کوردستان بە نیسبەت مانگی پێشووتر ٣١٪ زیادی کردووە.
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ڕێژەی خۆکوشتن لە کوردستان بە نیسبەت مانگی پێشووتر ٣١٪ زیادی کردووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی جۆزەردانی ٢٧١٨ی کوردی لە سەر یەک ٢١ حاڵەتی خۆکوشتن و ٨ حاڵەتی کوشتن لە کوردستان تۆمار کراوە.
خۆکوشتن
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە ماوەی مانگی جۆزەرداندا ٢١ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە کە ٩کەسیان ژن و ١١ کەسیان پیاو بوونە.
بەپێی ئەم راپۆرتە لە پارێزگای ئورمیە ١١ حاڵەتی خۆکوشتن و لە پارێزگاکانی سنە ٦ حاڵەت و ئیلام و کرماشانیش هەرکامەیان دوو حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە.
خۆکوشتنی پیاوان بە بەراورد لەگەڵ مانگی جۆزەردان رابردوو ٧ حاڵەت واتە ١٧٥٪ زیادی کردووە و خۆکوشتنی ژنانیش یەک حاڵەت کەمی کردووە
لە مانگی بانەمەڕدا ١٢ پیاو و ٩ ژن هەوڵی خۆکشتنیان داوە و کۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوە.
کوشتن
لە مانگی بانەمەڕدا و بە پشت بەستن بە ئاماری رێکخراوی “هەنگاو”، سەرجەم ٨ کەس کوژراون کە ٦ کەسیان پیاو و ٢ کەسیان ژن بوونە.
زۆرترین ڕیژەی کوشتن لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ٥ حاڵەت بووە و لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ئیلامیش هەر کامەیان یەک حاڵەتی کوشتن (قەتڵ) تۆمار کراوە.
لەمانگی بانەمەڕدا ٧ پیاو و ٢ ژن کوژرابوون، کە لە مانگی بانەمەڕدا کوژرانی ژنان یەک حاڵەت کەمی کردووە.
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە سەرچاوە “هەنگاو” رێگەپێدراوە