خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵان لە سەردەشت

هەنگاو: کچێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٠:٠٢

 

هەنگاو: کچێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەردەست بە ناوی “نادیا خدرپور” کچی عەلی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە کە ئەو کچە ١٨ ساڵانە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ٩ ژن و کچ لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە