دووکچی تەمەن ١٨ ساڵ لە پیرانشار و سەردەشت خۆیان کوشت + وێنە
هەنگاو: کچە کوردێکی گەنج بەهۆی هەژارو دەستکورتییەوە لە پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٥ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٩:١٠
هەنگاو: کچە کوردێکی گەنج بەهۆی هەژارو دەستکورتییەوە لە پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەمە (٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨/ ۲٥ ژوئەنی ٢٠١٨) کچە کوردێکی تەمەن ۱۸ ساڵەی خەڵکی پیرنشار بەناوی "گەشاوە ئیبراهیم پوور" و کچی عەلی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار رایگەیاند کە باوکی گەشاوە ۳ ساڵ پێش ئێستا بەهۆی رووداوئی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دابوو خۆشی بەهۆی هەژارییەوە خۆی کوشتووە.
گەشاوە قوتابی و لە قۆناغی پێش زانکۆدا سەرقاڵی خوێندن بووە.
لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا کچێکی تەمەن ۱۸ ساڵەی دیکەی خەڵکی سەردەشت بەناوی نادیا خدرپوور و کچی عەلی خۆی کوشتبوو.