لە قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مین منداڵێک بریندار بوو
هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کەس لە کۆچەرییەکان کە یەکێکیان ١١ ساڵی بووە لە سنووری شارەکانی قەسری شیرین و دێهلۆڕان بە ه.
هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کەس لە کۆچەرییەکان کە یەکێکیان ١١ ساڵی بووە لە سنووری شارەکانی قەسری شیرین و دێهلۆڕان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٧ی فێوریەی ٢٠٢٢)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە جادەی خوسرەوی شاری قەسری شیرین منداڵێکی کۆچبەر بە سەختی بریندار بوو.
محەممەد محەممەدی، جێگری ئینتزامیی قەسری شیرین لەو بارەوە وتوویە: «ئەو منداڵە ١١ ساڵی بووە و لاق و دەستی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی «ئەبولفەزل» ی قەسری شیرین گوازراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری دەشتی عەباسی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام کۆچەرییەک بە سەختی بریندار بووە.
مەنووچێهر مەکی، جێگری ئینتزامی دێهلۆڕان لەو بارەوە وتوویە کە ئەو کەسە ٤٥ ساڵی بووە و لاقی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە.