هاووڵاتییەکی سەقزی بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: هاوولاتییەکی بە ساڵاچووی خەڵکی سەقز بە هۆی هەژاری و دەست کورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٩:٣٢

 

هەنگاو: هاوولاتییەکی بە ساڵاچووی خەڵکی سەقز بە هۆی هەژاری و دەست کورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”خەلیل عیبادی“ بە هۆی هەژاری و دەست کورتتەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٢ ساڵە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 خەلیل عیبادی کە بەهۆی بێکاری کۆڵکێشی کردووە دانیشتووی گەڕەکی تەپەی ماڵانی سەقز بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە