لە ماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژدا ٦ منداڵ بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین
هەنگاو: لە ماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژدا لانی کەم ٦ منداڵ لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی.
هەنگاو: لە ماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژدا لانی کەم ٦ منداڵ لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٥ فێوریە) بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی ڕەزائابادی شاری مێهران منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ بە ناوی سوهەیل هاشمی بە سەختی بریندار بوو.
هەنگاو زانیویەتی سوهەیل هاشمی لە کاتی یاری تووشی ئەم ڕووداوە بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژدا لانی کەم ٦ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران، دێهلوران و قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مین دەست و لاقیان بە سەختی بریندار و تەنانەت کەم ئەندام بوون.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠٢١ لانی کەم ٤٣ هاووڵاتی لە سنووری کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە دوو کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.