بڕیاری دەستبەسەرکرانی کاتی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ درێژ کرایەوە

هەنگاو: بڕیاری دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شار

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٢:٣٦

 

هەنگاو: بڕیاری دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، درێژ کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، بڕیاری دەستبەسەرکرانی کاتی هەر یەک لە ئەیووب مووسا و هاوڕێ خاڕەزم بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کرایەوە ئیزن نەدرا کە بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێن.

هاوڕێ خاڕەزم خەڵکی گوندی «خانلەر» و ئەیووب مووسا خەڵکی شاری شنۆ ڕۆکی هەینی ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٧ی ژانویەی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرانەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان (٦ی فێوریە) دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانیان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرانەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەیووب مووسا و هاوڕێ خاڕەزم لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە