فەرزاد سامانی بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی زستانی ڕابردووی کوردستان دوای ١٣ مانگ ناڕوونی چارەنووس، بە بارمتەیەکی زۆ

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٥:٣٥

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی زستانی ڕابردووی کوردستان دوای ١٣ مانگ ناڕوونی چارەنووس، بە بارمتەیەکی زۆر لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٢ی فێوریەی ٢٠٢٢)، فەرزاد سامانی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد دوای ١٣ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی دوو ملیاردی تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی، ئازاد کرا.

فەرزاد سامانی خوێندکاری تێرمی کۆتایی ماستەری کۆمەڵناسیی زانکۆی خوارەزمیی کەرەج ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە کەرەج دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرایەوە.

ئەم چالاکە کوردە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی «بەغی» خراوەتە پاڵی و دۆسیەکەی لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد غوڵامی کەوتووەتە گڕ و هێشتا بەردەوامە.

زستانی ڕابردوو لانی کەم ١١٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا و لە ماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژدا دەستبەسەر کران.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش  ساکار عەینی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد دوای ١٣ مانگ بەندکران هەر بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە