ئاسۆ شێخە بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ دوای سێ حەفتە دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرا.

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٠٩:١٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ دوای سێ حەفتە دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٢ی فێوریەی ٢٠٢٢)، ئاسۆ شێخە تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «چەشمەگۆل» ی شنۆ دوای سێ حەفتە دەستبەسەرکران و بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی، ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکان ئاسۆ شێخەیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کردووە.

ئاسۆ شێخە ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٤ی ژانویەی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرایەوە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممەی حەفتەی ڕابردوو ١٧ی ڕێبەندان دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرابووەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە