دەستبەسەر کردنی شاعیرێکی بۆکانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، یەکێک لە شاعیرانی گەنجی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

١٣ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:٥٤

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، یەکێک لە شاعیرانی گەنجی ئەو  شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی سێشەممە (١٢ پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٣ ژوئیەی ٢٠١٨) هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی شاعیرێک بە ناوی “ئەنوەر عەرەب” و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزانە بە هیچ ئاگادار کردنەوەیەک چوونەتە نێو ماڵی ناوبراو و دوای دەستبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

ئەنوە عەرەب گەنجیکی ٣٣ ساڵانە و هاوکات ئەندامێکی چالاکی ئەنجوومەنی ئەدەبی شاری بۆکان بووە و بەرهەمێکیشی چاپ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە