بانگهێشت کران و دەستبەسەرکرانی دەیان چالاکی کورد لە خوراسان
هەنگاو:هێزەئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دەیان چالاکی کوردی خەڵکی خۆراسانیان بانگهێشت و چەند کەسیان دەستبەسەر کردووە.
هەنگاو:هێزەئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دەیان چالاکی کوردی خەڵکی خۆراسانیان بانگهێشت و چەند کەسیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوو دەیان چالاکی کوردی خۆراسانیان لە شارەکانی قوچان و کەلاتی نادری بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کردووە.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە خۆراسان ڕایگەیاند کە ئەو چالاکانە بە تۆمەتی هەوڵ بۆ هوشیار کردنەوەی خەڵک و پەرەپێدانی بیری نەتەوەی بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوو کەس لەو چالاکانە بە ناوەکانی “حەسەن رەحیمی” و “مێهدی گەنج بەخش” پاش بانگهێشت کران دەستبەسەر وبۆ بەندیخانەی ناوندی مەشهەد گوزراونەتەوە.
هەروەها دەیان هونەرمەند و چالاکی مەدەنی دیکە بانگهێشت و هەرەشەیان لێ کراوە. یەک لەو کەسانەی کە بانگەیشت و هەڕەشەی لێکراوە عارف جەلایری هونەرمەندی ژەنیاری کوردی خۆراسانیە.