خەزەڵوەری ٩٨/ سەعدی ئەحمەد پووری دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری٢٠١٩ی ئەم شارە دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەب

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١١:٣٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری٢٠١٩ی ئەم شارە دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم ڕۆژانەدا، سەعدی ئەحمەد پووری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی گەردیگلانی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ دەستبەسەرکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە گوازرایەوە.

سەعدی ئەحمەد پووری لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ٢٠١٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سەعدی ئەحمەدپووری دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکان بە تۆمەتی «هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی» سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و دواتر ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە