سێ ئەندامی سەرەکی ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیانی بۆکان دەستبەسەر کران

هەنگاو: سێ ئەندامی سەرەکیی ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیانی بۆکان دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون .

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٠:٥٣

 

هەنگاو: سێ ئەندامی سەرەکیی ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیانی بۆکان دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و گرووپە تێلێگرامی یەکەیان داخراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٩ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، سێ ئەندامی سەرەکیی ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیانی بۆکان بە ناوەکانی دکتۆر مەولوود خوانچەزەرد، ڕۆژنامەنووس، شاعیر و وەرگێڕ، سەید سەلمان ئیمام زەنبیلی، نووسەر و چالاکی ئەدەبی و نادر ئەمین زادە چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خانەنشین کرا، دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراون.

هەنگاو زانیویەتی کە ئیدارەی ئیتلاعاتی دوای دەستبەسەر کردنی ئەم سێ چالاکە مەدەنی و فەرهەنگیی گرووپی تێلێگرامی فەرهەنگیانی بۆکانیان داخستووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووسی ئەم سێ چالاکە فەرهەنگییەی خەڵکی بۆکان لە بەر دەست دا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە، مەولوود خوانچە زەرد و سەلمان ئیمام زەنبیلی پێشتر بە هۆی چالاکی مەدەنی و وتنەوەی وانەی کوردی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چەندین جاریش لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە