کوژرانێکی ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی لە کرماشان

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژرا.

١ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠٩:٠٨

 

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٨ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان بە ناوی فاتمە سامتی لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوژینی ئەم ژنە گەنجە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ناوبراوی کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە کە هەمان ڕۆژ، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی «زەردەڵان» سەر بە شاری هەلیلان بە ناوی تاهیرە شەفیعی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن خەزوورییەوە کوژراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ی زایینییەوە، لانی کەم ٦ ژن لە شارە جیاجیاکانی پارێزگای کرماشان کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە