سێ ئەندامی سەرەکی ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیانی بۆکان ئازاد کران

هەنگاو: سێ ئەندامی سەرەکیی ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیانی بۆکان کە دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.

١ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠٩:٤٠

 

هەنگاو: سێ ئەندامی سەرەکیی ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیانی بۆکان کە دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، شەوی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٩ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، سێ ئەندامی سەرەکیی ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیانی بۆکان بە ناوەکانی دکتۆر مەولوود خوانچەزەرد، ڕۆژنامەنووس، شاعیر و وەرگێڕ، سەید سەلمان ئیمام زەنبیلی، نووسەر و چالاکی ئەدەبی و نادر ئەمین زادە چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خانەنشین کرا، کە بەیانی هەمان ڕۆژ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوون دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون.
.
هەنگاو دوێنێ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئیدارەی ئیتلاعاتی دوای دەستبەسەر کردنی ئەم سێ چالاکە مەدەنی و فەرهەنگیی گرووپی تێلێگرامی فەرهەنگیانی بۆکانیان داخستووە.

جێگای ئاماژەیە کە، مەولوود خوانچە زەرد و سەلمان ئیمام زەنبیلی پێشتر بە هۆی چالاکی مەدەنی و وتنەوەی وانەی کوردی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چەندین جاریش لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە